Home » ئابوری » عەبادی بە دزینی 45 ملیار دینار لە بودجەی کوردستان تۆمەتبار دەکرێت
حەیدەر عەبادی

عەبادی بە دزینی 45 ملیار دینار لە بودجەی کوردستان تۆمەتبار دەکرێت

کیفاح مەحمود راوێژکاری راگەیاندنی مەسعود بارزانی هێرشێکی توندی کردۆتە سەر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری پێشووی عێراق و تۆمەتباری کردووە بەوەی ٤٥ ملیار دۆلاری بودجەی کوردستانی دزیوە، ئەویش دوای ئەوەی عەبادی رەخنەی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی شەنگال گرت.

مەحمود لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی “شەرقول ئەوسەت”راگەیاندوە “پێدەچێت هەندێک هێشتا بە عەقڵییەتی بەکارهێنانی هێزە چەکدارەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم یان پارێزگاکان بیربکەنەوە، وەک چۆن حەیدەر عەبادی لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دا ئەو کارەی کرد و هێزە چەکدارەکانی بۆ داگیرکردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەکارهێنا، کەدەکەونە ژێر سایەی ماددەی 140ی دەستوور، کە بەهۆی سیاسەتەکانی ئەو و ئەوانەی پێش خۆی هێشتا جێبەجێ نەکراوە”.

راوێژکارەکەی بارزانی باسی لەوە کردووە کە ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم لەبارەی دۆخی شەنگال سنوورێکی بۆ ئەو رەفتارە هەڵانە دانا کە لەڕێگای هێنانی چەکداری بیانی وەک سوریا و تورکیا ئەو شارەیان وێرانکرد، بەتایبەتی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان.

مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هێشتا عەبادی بەو عەقڵییەتە بیردەکاتەوە کە عێراقی بەرەو مایەپووچبوون و شکستهێنان برد، تەنانەت بە قسەی ئەو لەچوارساڵی سەرۆک وەزیرانی عەبادیدا عێراق یەک بست نەچۆتەپێشەوە، جگە لەوەی گەمارۆی خستە سەر هەرێمی کوردستان و بودجەی پێنج ساڵی هەرێم کە نزیکەی 45 ملیار دۆلار بوو دزیوە، لەکاتێکدا هیچ کەسێک نازانێت ئەو پارانە چیان لێهاتووە و بۆکوێ چوون .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.