Home » هەواڵ » کوردستانی » قائیمقامی سلێمانی:‌ باشترین رێگه‌ بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌
ئاوات محه‌مه‌د

قائیمقامی سلێمانی:‌ باشترین رێگه‌ بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند: باشترین رێگه‌ بۆ روبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ستنی ده‌مامكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیان به‌خۆمان و ‌خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاری كردنه‌ له‌ خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاوڵاتیانه‌ و هۆكارێكیشه‌ بۆ به‌رده‌وامی بونی ژیان.وتی: پابه‌ندبون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندی به‌ژیان وته‌ندروستی هه‌مو لایه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌هه‌مومانه‌وه‌ روبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بینه‌وه‌ و له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردابین.

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان رو له‌ شوێنه‌ گشتیه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌مو شوێنه‌كانی دیكه‌ پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، رێگری له‌و كه‌سانه‌ بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن.

رونیكرده‌وه‌: پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی باڵای ئۆپرایسۆنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: سلێمانی له‌ به‌رده‌م چوار مانگی قورس و ناره‌حه‌تدایه، رۆژانه‌ ژماره‌ی توشبوان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ڵكشاندایه‌، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌موومانه‌وه‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان روداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.