Home » هەواڵ » کوردستانی » قایمقامیه‌تی سلێمانی: زیاتر له‌ 58 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیمان له‌ناوبردوه‌
سلێمانی

قایمقامیه‌تی سلێمانی: زیاتر له‌ 58 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیمان له‌ناوبردوه‌

قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌مانگی رابردودا، لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌ت، زیاتر له‌ 58 تۆن كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوی له‌ناوبردوه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتی مانگانه‌ی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قایمقامیه‌تی سلێمانی، به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه‌ له‌مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به‌سه‌ر 58 تۆن و 750 كیلۆگرام كاڵا و شمه‌ك و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه‌، كه‌ پێكهاتبون له‌ (برنج، هێلكه‌، ماست په‌نیر، خامه‌، دۆ، شیر، جپس، شه‌ربه‌ت، گۆشتی ئاژه‌ڵ، پسكیت، رۆنی به‌رواری ئێرانی، خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و نه‌سته‌له‌‌) و پاككه‌ره‌وه‌كانی (تایت، سابون، شامپۆ).

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌شێكی دیكه‌ له‌ كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان مه‌وادی جوانكاری بون كه‌ پێكهاتون له‌ (ماكیاژی خانمان، بۆنی خانمان و پیاوان، جێڵی قژ، جۆره‌ها بۆنی ناوماڵ، موعه‌ته‌ری جلوبه‌رگ).

ئاماژه‌ی باسی له‌وه‌شكردوه‌: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون، سه‌رجه‌می ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌یان‌ له‌ناوبردوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.