Home » هەواڵ » عێراق » لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغی دوەمی چاکسازی لە دەزگای ئاسایشی عێراق دەستپێدەکات

لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغی دوەمی چاکسازی لە دەزگای ئاسایشی عێراق دەستپێدەکات

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی ئەو بەرنامەیەی بۆ رێکخستنەوەی هێزە ئەمنییەکان و پەیکەربەندی سەربازی بونی هەیە، لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغی دوەمی چاکسازی لە دەزگاکەیاندا دەستپێدەکات.

عەبدولغەنی ئەسەدی، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەگەڵ فەرماندە و بریکارەکانی دەزگاکەی کۆبوەوە و رایگەیاند، دەستیانکردوە بە قۆناغی دوەمی چاکسازی و بڕیارەکەش لەسەر بنەمای پەیکەربەندی و فەرمانگەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی جێبەجێدەکرێت.

دوای ئەوەی مانگی تەمموزی ئەمساڵ گۆڕانکاری لە چەندین پۆستی ئەمنی عێراق لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دران، لەگەڵ چاکسازی ئابوری و خاڵە سنورییەکان، حکومەت پرۆسەی چاکسازی لە دامەزراوەی سەربازیشدا دەستپێکردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.