Home » هەواڵ » کوردستانی » مەسرور بارزانی: گەنجانی کوردستان داهاتوی وڵاتن
مەسرور بارزانی

مەسرور بارزانی: گەنجانی کوردستان داهاتوی وڵاتن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەنجانی کوردستان داهاتوی وڵاتن و بەپێویستی دەزانن گوێ لە داخوازی و داواکارییەکانیان بگیرێت،  بۆ ئەوەی گەنجان بتوانن لە پێشخستنی کۆمەڵگەدا رۆڵی کاریگەرییان هەبێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە گەنجانی کورد لە هەولێر باسی لەوەشکردوە، “گەنجەکانمان داهاتووی ئێمەن و پێویستە گوێ لە خواست و داواکانیان بگیرێت. خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ گوێم لەم گەنجە دڵسۆزانە گرت”.

پەیوەست بە گەنج و رۆڵی لە گۆڕانکارییەکاندا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکردوە، “ئومێدێکی زۆرم هەیە کە گەنجەکانمان دەتوانن بەشدارییەکی کاریگەرییان هەبێت لە پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەمان”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.