Home » هەواڵ » جێهان » نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا
بومەلەرزەكەی توركیا

نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەكەی توركیا

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لە بومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 39 کەس.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوای بومەلەرزەکەی ئیزمیر، 658 پاشلەرزە رویداوە کە 40 دانەیان لە سەروی چوار پلەی رێختەر بون.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە 39 کەس گیانی لەدەستداوە و 885 کەسیش برینداربون.

بەپێی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا (ئافاد)، تاکو ئێستا کارەکانی گەڕان و رزگارکردن لە نۆ بینای شاری ئیزمیر بەردەوامە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.