هه‌ردوو ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له پێشوازیان له میشێل رینتێنهر، باڵیۆزی ھۆڵندا له عیراق و هانس ئهكهربهوم كونسوڵی ھۆڵندا له ھه‌رێم، رایانگه‌یاند، پێویسته كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیدا هاتووه: له دیدارێكدا ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بڕیار و راسپارده‌كانی یه‌كێتییان بۆ ھه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه خسته‌ڕوو دووپاتیان له‌سیاسه‌تی ھاوسه‌نگ و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له بڕیار و حكومڕانی كرده‌وه و رایانگه‌یاند، ھه‌لومه‌رجی گۆڕاو رووداوه‌كان واده‌خوازێت به‌كۆده‌نگی خۆیان بۆ پرسه‌كان ئاماده‌بكه‌ن و كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له‌باره‌ی حكومڕانی ھه‌رێم و ناوماڵی كوردیشه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ته‌ئكیدیان له حكومڕانییه‌كی باشتركردوهتهوه كه داخوازییه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌رجه‌سته بكات و له‌ئاست بژێوی و قه‌یران و گرفته‌كاندا بێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ھه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش و پاشماوه‌كانیان له عیراق به‌گرنگییه‌وه ئه‌م پرسه تاوتوێكراو ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی ئه‌منی كرا‌و بهرچاوڕوونیدرایه ئاماده‌بووان و پێویستی به‌رده‌وامی ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاری له‌نێوان ھێزه‌كانی ھه‌رێم و ھاوپه‌یمانان دووپاتكرایه‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاسایشی زیاتر له‌ناوچه‌كه.