Home » هەواڵ » کوردستانی » هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
هەپەگە

هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

 ئەمڕۆ ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لە راگەیەنراوێكدا كوشتنی بەڵێندەرێكی راگەیاند كە بارەگاكانی سوپای توركیا دروستكردووە.

“هێزەکانمان لە بەرواری ١١ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هەرێمی مادەنی شاری شرنەخ لە دژی سولەیمانی بولونمەز چالاکیەکیان ئەنجامدا.

کەسێک بە ناوی سولێمان بولونمەز هەموو تەندەرەکانی ئەو قەرەقوڵانەی لە هەرێمی جودی دروست کراون و دروست دەکرێن، وەرگرتووە، هاوکات یەکێکە لەو کەسانەی لە شرنەخ کاری سیخوری دەکات. بووە بە هاوکاری تاوانە قڕکەری و داگیرکەرییەکانی سەر خاکی کوردستان و دژی گەلی کورد. بە هۆی ئەم تاوانانەیەوە، سولەیمان بولونماز کە بڕیاری لەسەر دار سزا بدرێت، بە قورسی بریندار بووە.

هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە بێوەستان بەردەوامن، لەم چوارچێوەیەدا؛

فڕۆکە جەنگیەکان لە بەرواری ٣٠ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر ١٧:٠٠ دەڤەری کێستەی سەر بە هەرێمی مەتینایان بوردومان کرد.

لە بەرواری ٣٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێرەکانی نێوان ٠٣:٠٠-٠٤:٠٠ گوندی ئەرگەنیی سەر بە دەڤەری مەیرۆکێی هەرێمی گارێ بوردومان کرا. بە هۆی بوردومانەکەوە لە ناوچەکە ئاگر کەوتووەتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە زانابوون زەوی و باخی گوندنشینەکانی ناوچەی ئەرگەنێی کوردووە بە ئامانج و بوردومانی دەکات.

لە ٣٠ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٥:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سیدای سەر بە هەرێمی زاپیان بوردومان کرد. دیسان هەمان رۆژ لە کاتژمێر ٢١:٠٠ دەڤەری چەمچۆی سەر بە هەرێمی زاپ لە لایەنی فڕۆکە جەنگیەکانەوە بورومان کرا.

ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانیکی هەڤاڵانمانی بەدواوە نەبوو.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.