Home » ئابوری » وەزارەتی نەوتی عیراق ئامارەکانی مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە
نەوتی عێراق

وەزارەتی نەوتی عیراق ئامارەکانی مانگی رابردوو بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگه‌ده‌گه‌یه‌نێت، لەمانگی رابردوودا زیاتر لە 89 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەشی زیاتر لە سێ ملیارو 430 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، ئاماری‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ مانگی‌ رابردووی‌ بڵاوكرده‌وه‌ به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عیراق(سۆمۆ)، لەمانگی رابردوودا 89 ملیۆن و 153 هەزار و 899 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو  داهاتەكەشی نزیكەی سێ ملیارو 430 ملیۆن و 630 هەزار دۆلار بووە.

له‌ ئاماره‌كه‌دا وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عیراق ئاشكراشیكردووه‌، تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت لە مانگی رابردوودا دوو ملیۆن 876 هەزار بەرمیل بووە و تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیلیش 38.480 دۆلار بووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.