ئاژانسی هه‌واڵگری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، حه‌وت چه‌كداری رێكخراوی داعش له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی هه‌واڵگری عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، تیمه‌كانی هه‌واڵگری له پارێزگای نه‌ینه‌وا حه‌وت چه‌كداری سه‌ر به‌رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركردوه كه سه‌رجه‌میان پێی مادده‌ی 4ی تیرۆر داواكراوبون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت.
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی رێكخراوی داعش جموجۆڵه‌كانیان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ده‌ستپێكردوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش چه‌ندیجار ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیان بۆ له‌ناوبردنیان ئه‌نجامداوه.