Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
کۆرۆنا

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 46 ملیۆن و 823 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 33 ملیۆن و  756 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتوەتە 46 ملیۆن و 823 هەزار و 570 کەس، لەو ژمارەیەش 33 ملیۆن و 756 هەزار و 959 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 205 هەزار و 321 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 9 ملیۆن و 473 هەزار و 911 توشبو.

هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆیی 620 هەزار و 491 توشبو، 468 هەزار و 691 کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە 35 هەزار و 298 کەس.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و 264 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 35 هەزار و 878 کەس گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گیانیان لەدەستداوە بە بەراورد بە ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی دیکە کەمترە بە جۆرێک لە کۆی 544 هەزار و  346 توشبو، 10 هەزار و 622 کەس گیانیانلەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.