Home » هەواڵ » کوردستانی » ھونەرمەند حەسەن دڵسۆز کۆچی دواییکرد
حەسەن دڵسۆز

ھونەرمەند حەسەن دڵسۆز کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ دوشەممە حەسەن دڵسۆز، هونەرمەند و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 78 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ھونەرمەند حەسەن دڵسۆز ساڵی 1946 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لەدایکبوە و ساڵی 1968 دەستی بەکاری هونەری کردوە، لەو ساڵەدا بوەتە ئەندامی تیپی هونەر و مۆسیقای سلێمانی.

ئەو هونەرمەند و شانۆکارە بەشداری چەندین دراما و کاری هونەری کردوە لەوانەش زنجیرە دراماکانی “نامەکانی ئەشرەف، ڕەیحانە، دوا بڕیاری یاقوب” و ھەروەھا لەفیلمی  بازاڕی کۆنەفرۆشاندا ڕۆڵی بینیوە و دواین کاریشی بەشداریکردن بوە لە درامای هەنگاوەکانی خۆڵەمێش کە ساڵی 2016 بەرهەمهاتوە.

لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نیاز نوری سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ھونەرمەند (حەسەن دڵسۆز) پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ھونەرمەندان و خانەوادەکەی دەکەن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.