Home » هەواڵ » عێراق » بەفەرمانی هادی عامری هێزەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەكشێنەوە
دیمەنێک له خورماتوو

بەفەرمانی هادی عامری هێزەكانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەكشێنەوە

بەفەرمانی هادی عامری سەركردەی رێكخراوی بەدر، هێزەكانی حەشدی شەعبی لەخورماتوو دەكشێنەوەو پۆستی قایمقامی شارەكەش لە كورد دەسەندرێتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدینیش رایدەگەینێت: لە سەرجەم ناوچە كێشەلەسەرەكاندا دۆسێی ئەمنی رادەستی پۆلیس دەكرێت.

مەهدی تەقی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و فەرماندەی لیوای 52ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان رایگەیاند:” ئەمڕۆ 27ی تشرینی دووەمی 2017، لە كۆبونەوەیەكی نێوان پارێزگاری سەڵاحەدین و هادی عامری، بڕیاردرا تەواوی دۆسێی ئەمنی قەزای خورماتوو رادەستی پۆلیسی شارەكە بكرێت و سەرجەم گروپەكانی حەشدی شەعبیش بكشێنەوە.

وتیشی: لە هەفتەی رابردوەوە بە فەرمانی هادی عامری فەرماندەی كەتیبەكانی حەشدی شەعبی، بەشێك لە هێزەكانی حەشد لەناو قەزاكە كشاونەتەوەو ئەو چەكدارانەش كە تاكو ئێستا ماونەتەوە، هەفتەی داهاتوو سەرجەمیان دەكشێنەوە .

ناوبراو ئاشكراشیكرد، لە كۆبوونەوەكەدا رێكەوتوون لەسەر ئەوەی كە پۆستی قایمقامی خورماتوو بدرێت بە توركمان و سەرۆكی ئەنجومەنی قەزا یاخود بەڕێوەبەری پۆلیس بدرێت بەكورد .

 

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.