Home » هەواڵ » عێراق » دانیشتنى پەرلەمانى عێراق دواخرا

دانیشتنى پەرلەمانى عێراق دواخرا

بەهۆی تەواو نەبوونى ڕێژەى یاسایی پەرلەمانتارانەوە ، پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى سەبارەت بە دیاریکردنى کاتى هەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژى شەممە دواخست.

کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراق بەهۆی تەواو نەبوونى ڕێژەى یاسایی پەرلەمانتارانەوە، بۆ ڕۆژى شەممەى داهاتوو دواخراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان بە مەبەستی تەواونەکردنی ڕێژەی یاسایی، بایکۆتی دانیشتەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیانکردووە، کە تەرخانکراوە بۆ دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، یان دواخستنی بۆ کۆتایی ئەمساڵ.

هاوکات هەریەکە لە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر و نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق دژایەتی خۆیان بۆ دواخستنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

هادی عامری لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی دەستور ئەوان سورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا و پێیان وایە دواخستنی ڕۆیشتنە بەرەو داهاتوویەکی نەزانراو.

لەلایەکی ترەوە نوری مالکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکان نایاسایی و نادەستورییە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.