Home » هەواڵ » عێراق » بارزانی و هادی عامری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێ كرد

بارزانی و هادی عامری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێ كرد

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ھادی عامری سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبییەوە كرد و باسیان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەمجارە كردووە و ھەردوولاش زوو ئاوڕدانەوە لە داواكارییەكانی خەڵكیان بە پێویستزانی بە پێی مێدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ھاوپەیمانی فەتح، بە سەرۆكایەتی هادی عامری، دووەم لیستی ھەڵبژاردنەكانی عێراقە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش یەكەمی سەر ئاستی ھەرێمی كوردستانە.
دوێنێش، بۆ ھەمان مەبەست  مەسعود بارزانی پەیوەندی بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرەوە كرد، كە لیستەكەی بەناوی “سائیرون” یەكەمی سەر ئاستی عێراقە.
رۆژی 12ی ئایاری 2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ خوولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەكان، لیستی سائیرونی سەدر یەكەمە، فەتحی هادی عامری دووەم و لیستی نەسڕی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیش، سێیەمە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.