Home » هەواڵ » عێراق » هادی عامری:لەگەڵ پارتی بۆچوونی هاوبەشمان هەیە
هادی عامری. فازیل میرانی

هادی عامری:لەگەڵ پارتی بۆچوونی هاوبەشمان هەیە

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح و سەركردەی حەشدی شەعبی رایگەیاند كە بۆچوونی هاوبەشیان هەیە لەگەڵ پارتیدا سەبارەت بە ئایندەی پرۆسەی سیاسیی.
عامری دوای پێشوازیكردنی لە وەفدی پارتی لەمیانی لێدوانێكی هاوبەشی لەگەڵ فازیل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند پێویستە حكومەتی داهاتوو بەدیهێنەری خواستەكانی هەموو عێراقییەكان بێت و حكومەتێك بێت بۆ هەموو عێراقییەكان، هەر لە زاخۆوە هەتا فاو.
لایخۆشیەوە فایزل میرانی رایگەیاند عێراق ستەمی لێكراوە و پێویستە ئەو ستەمە لەسەر عێراق هەڵبگیرێت و قەرەبوو بكرێتەوە و هیواشیخواست كە خودا یارمەتیدەریان بێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوبانگەی كە شایستەی عێراقە.
هاوكات بەپێویستیشیزانی كە دامەزراوەكانی عێراق بەپێی بنەمای بەرنامەیەكی رێككەوتن لەسەركراو دروست بكرێنەوە.
فازیل میرانی ئەوەشیخستەڕوو كە ڤیتۆیان لەسەر هیچ كەس و لایەنێك نییە بۆ حكومەتی داهاتوو و ناشبێت هیچ لایەنێك ڤیتۆی لەسەر ئەوان هەبێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.