Home » هەواڵ » عێراق » هادی عامری: هیچ پاساوێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بونی نییە

هادی عامری: هیچ پاساوێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بونی نییە

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری جەختی كردەوە پێشێلكاری لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا هەبوە و پێویستە چارەسەر بكرێت بەڵام “هیچ پاساوێك بۆهەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بونی نییە”.
هادی عامری، دوێنێ پاش كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە باڵیۆزانی وڵاتان لەعێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”هەندێك پێشێلكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كراون و پێویستە چارەسەر بكرێن.” لەگەڵ ئەوەش وتی”هیچ پاساوێك بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە بونی نییە.”
لەبارەی پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتیشەوە وتی”هەمو پێكهاتەیەك مافی خۆیەتی كاندیدی بۆ هەر سێ سەرۆكایەتییەكە هەبێت.”
جەختیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتییە نوێكان پێویستە لەسەر بنەمای كەشێكی نیشتمانی پێكبێن و پێویستە هەمو لایەنەكان لەپێناو گفتوگۆیەكی نیشتمانی سەراپاگیردا، دابنیشن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.