Home » هەواڵ » عێراق » هادی عامری و سەدر کۆبوونەوە

هادی عامری و سەدر کۆبوونەوە

جموجوڵ و کۆبوونەوەى لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بەردەوامی هەیە ئەم شەویش هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆکی هاوپەیمانی سائیرونی کرد لە شاری نەجەف.
نوسینگەی موقتەدا سەدر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بە ئەوە کرد، کۆبوونەوەکە ئەم شەو لەحەنانە شوێنی حەوانەوەی موقتەدا سەدر لە نەجەف بەرێوەچوو، باس لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کراوە و هەردوولا بیروڕای خۆیان گۆڕیوەتەوە سەبارەت بە ئەوەی هەرچی زووترە حکومەت نوێ پێکبهێنرێت و سەرجەم لایەنەکانیش تێیدا بەشداربن.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهاتووی عێراق کراوە و هەردوولا ئاواتەخوازبوونە کە حکومەتی داهاتوو بۆ گشت گەلی عێراق بێت.
دوێنێش حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکى هاوپەیمانى سائیرون کۆبوویەوە و بیروڕای خۆیان گۆڕیەوە سەبارەت بە داهاتووی عێراق و پێکهێنانی حکومەت.
هاوکات بەرەبەیانی ١٩ی ئایار کۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە تێدا لیستی هاوپەیمانێتی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر و ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە بەدەستهێنانی زیاتر لە ٥٤ کورسی لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمان و بە جیاوازی حەوت کورسی لەگەڵ لیستی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری  براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە بوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.