Home » هەواڵ » عێراق » حەشدی شەعبی داوای دەرکردنی هێزەكانی هاوپەیمان لە عێراق دەکات
ژمارەیەک له هێزەكانی هاوپەیمانی لە عێراق

حەشدی شەعبی داوای دەرکردنی هێزەكانی هاوپەیمان لە عێراق دەکات

بۆردومانەكەی دوو بارەگای حەشدی شەعبی لەسەر سنوری سوریا لەلایەن ئەمریكاوە، كاردانەوەی لێدەكەوێتەوەو سەركردەیەكی ئەو هێزەش داوای هەڵوێست لە حكومەت دەكات و بەدووریشی دەزانێت، رووداوەكە بگاتە ئاستی ڕووبەڕووبونەوەی سەربازی، پەرلەمانتارێكی شیعەش داوا دەكات هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق دەربكرێن.

عاتف نەجاڕ، سەركردە لەڕێكخراوی بەدری سەر بەحەشدی شەعبی له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند: بۆردومانەكەی ئەمریكا، گروپی حزبوڵڵای كردۆتە ئامانج، بەو هۆیەشەوە ژمارەیەك كوژراوو بریندارمان هەیە.

ئەمڕۆ 18ی 6ی 2018، لەئەنجامی بۆردومانی دوو بارەگای حەشدی شەعبی لەناوچەی ئەلبوكەمالی نێوان سوریاو عیراق لەلایەن فڕۆكەكانی ئەمریكاوە، زیاتر لە 30 كورژاوو برینداری لە ریزەكانی حەشدی شەعبی لێكەوتەوە.

سەبارەت بەكاردانەوەی ئەو بۆردومانەی ئەمریكا، سەركردەكەی حەشدی شەعبی بەدووری زانی رووداوەكە بگاتە ئاستی رووبەڕووبونەوەی سەربازی لەگەڵ ئەمریكا، وتیشی: حەشدی شەعبی هێزێكی ڕێكخراوی سەر بەحكومەت و سوپای عیراقە، هەر فەرمانێكیش دەربچێت دەبێت لەلایەن حكومەتەوە بێت، حەشدی شەعبی ناتوانێت لەحاڵەتێكی لەوجۆرەدا بەتەنها خۆی بڕیاربدات”.

ئاماژە بەوەشدەكات كە تا ئێستا سەركردە باڵاكانی حەشدی شەعبی لەوانەش هادی عامری و ئەبومەهدی موهەندیس هیچ هەڵوێستیان نەبووە.

سەركردەكەی حەشدی شەعبی جەخت لەسەر هەستیاری بابەتەكەش دەكاتەوەو دەڵێت: “هیوادارین پەرچەكرداری گەورەی لێنەكەوێتەوەو كێشەكە لەوە زیاتر گەورە نەبێت”.

لەكاردانەوەی رووداوەكەشدا، فیردەوس عەوادی، پەرلەمانتاری شیعە لە ئەنجومەنی نوێنەران، داوای لە حكومەتی عیراق كرد، كارەكانی هێزی هاوپەیمانان لە عیراق كۆتایی پێ بهێنێت و لە وڵات دەریان بكات.

ئەو پەلەمانتارە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند:” بۆردومانەكەی ئەمریكا بە دەستی ئەنقەست بووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.