Home » هەواڵ » عێراق » هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌وڵدانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌عێراق ره‌تده‌کاته‌وه

هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌وڵدانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌عێراق ره‌تده‌کاته‌وه

یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی فه‌تح ره‌تیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵ بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌نێو عێراق بدات.

عامر فایز سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح كه‌ هادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی جموجوڵی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی كوده‌تا له‌عێراق ده‌كرێن، ته‌نیا ده‌نگۆن‌و دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌، چونكه‌ كوده‌تا له‌ڕابردوودا ڕویداوه‌‌و ئه‌سته‌مه‌ دووباره‌ ببێته‌وه‌”.

به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی فه‌تح، “ئه‌مریكا ناتوانێت حكومه‌تی ڕزگاریی یاخود حكومه‌تی سه‌ربازیی له‌عێراق پێكبهێنێت، ته‌نیا له‌حاڵه‌تی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریی، چونكه‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ئێستای عێراق بڕوایان به‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه‌”.

عامر فایز باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا زۆرێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هێزی سه‌ربازییان هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌حاڵه‌تی كوده‌تای سه‌ربازیدا هێزی سه‌ربازی ئه‌و لایه‌نانه‌ ڕووبه‌ڕوی هه‌ر كوده‌كاته‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامبدرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.