Home » هەواڵ » عێراق » عامری پێشنیارێكی نوێنەری مەرجەعیەت بۆ سەرۆكایەتیكردنی حەشدی شەعبی ڕەتكردۆتەوە
هادی عامری

عامری پێشنیارێكی نوێنەری مەرجەعیەت بۆ سەرۆكایەتیكردنی حەشدی شەعبی ڕەتكردۆتەوە

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، وردەكاریی سەردانەكەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانییەكەی بۆ لای نوێنەری مەجەعیەتی باڵای ئاینی سەبارەت بە حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، عامری پێشنیارێكی نوێنەری مەرجەعیەتی بۆ سەرۆكایەتیكردنی حەشدی شەعبی ڕەتكردۆتەوە.

حامید موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”چاوپێكەوتنی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەگەڵ نوێنەری مەرجەعیەتی ئاینی، لەسەر داوای شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی بوو، لەسەردانەكەشدا عامری تەئكیدی لەسەر نەبوونی حەشدی مەرجەعیەت و حەشدی وەلائی و بوونی تەنیا یەك حەشدی شەعبی كردۆتەوە”.

بە وتەی موسەوی”شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائى پێشنیاری بۆ عامری كردووە، سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی وەربگرێت، بەڵام ئەو ڕەتیكردۆتەوە و بە نوێنەری مەرجەعیەتی ڕاگەیاندووە: هەركاتێك مەرجەعیەت ویستی حەشد هەڵبوەشێنینەوە هەڵیدەوەشێنینەوە”.

موسەوی ڕەتیكردەوە مەرجەعیەت بیەوێت حەشدی شەعبی لاوازبكرێت، چونكە “هێزی ئامادەی عیراقە” هۆشداریشیداوە “لەو هەوڵانەی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ لێدانی حەشدی شەعبی دەخرێنەگەڕ”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.