Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » عامری: لەشكركێشییەكانی توركیا هیچ پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە
هادی عامری

عامری: لەشكركێشییەكانی توركیا هیچ پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح نیازی توركیا بۆ دروستكردنی پشتێنی ئەمنی لە عێراق هاوشێوەی سوریا ئاشكرادەكات و دەشڵێت، پێویستە هێزە نیشتیمانییەكانی عێراق رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا، هادی عامری نیگەرانی قوڵی خۆی بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان كە ئەو بە باكوری عێراق ناوی بردوە دەربڕیوە و دەڵێت،”ئەم دەستدرێژییە بەهەر بیانویەک بێت قبوڵکراو نییە”

عامری راشیگەیاندوە، لەشكركێشییەكانی توركیا، هیچ پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتی و یاسایی نییە، لەشكركێشییەكانی ئەم جارەی توركیا جیاوازە و لە بواری قوڵایی و ماوەدا گۆڕانی بەسەردا هاتوە، 25 کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی عێراق و هێزێکی زۆری هێناوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەڵێت، ئەم هێرشانە مەترسیدارە و نیشانەی مەبەستی توركیا بۆ سەپاندنی سیاسەتەکانی خۆی بەسەر عێراقدا دەردەخات، ، توركیا نیازیەتی پشتێنێکی ئەمنی هاوشێوەی سوریا لە عێراق دروست بکات.

عامری لە راگەیەندراوەدا داوای لە توركیا كردوە بەشێوەیەكی خێرا و خاكی عێراق بەجێبهێڵێت و رایگەیاندوە، ئەم كردەوانە بەرژەوەندییەكانی هەردو وڵات دەخاتە مەترسیەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، پێویستە حكومەتی عێراق هەمو ڕێوشوێنێکی سیاسی و دیپلۆماسی بگرێتەبەر لە پێناو کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییانە بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت ئەم کێشەیە بباتە یەکێتی عەرەب و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان. هاوكات پێویستە تەواوی هێزە نیشتمانییەکان بە یەكگرتویی و یەكهەڵوێستی پارێزگاری لە سەروەری خاكی عێراق بكەن و كۆتایی بەو لەشكركێشییانە بهێنن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.