Home » هەواڵ » عێراق » هادی عامری، پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەندراوەكەی كازمی دەربڕی
هادی عامری

هادی عامری، پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەندراوەكەی كازمی دەربڕی

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، هادی عامری لە راگەیەندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ راگەیەندراوەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەربڕی كە لە یادی 10 موحەڕەمدا بڵاویكردەوە و رایگەیاند، مستەفا كازمی هەمو ئەو خاڵانەی لەبەرچاو گرتوە كە هێزە نیشتمانییەكان لە دوایین كۆبونەوەیان تەئكیدیان لەسەر كردەوە.

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، مستەفا كازمی لە راگەیەندراوەكەیدا كە لە یادی 10ی موحەرەم پێشكەشیكرد هەمو ئەو خاڵانەی لەبەرچاو گرت كە هێزە نیشتمانییەكان لە 26ی ئەم مانگەدا تەئكیدیان لەسەر كردەوە.

هاوكات عامری لە 9 خاڵدا هەڵوێستی خۆی لەسەر راگەیەندراوەكە خستەرو داوایكرد كازمی كاریان لەسەربكات و رایگەیاند، ئەركی سەرەكی ئەم حكومەتە ئەوەیە شكۆی دەوڵەت بگەڕێنێتەوە و كەشی گونجاو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت دروستبكات. هاوكات دەوڵەتێكی دادگەر بنیادبنێت كە تیایدا سەقامگیری و گوزەرانی هاوڵاتیان دابینبكرێت.

عامری وتیشی، پێویستە حكومەت پشتیوانی دەزگا ئەمنیەكان بكات و بەهێزیان بكات، هەروەها دەبێت خۆپیشاندانی ئاشتییانە كە مافێكی دەستورییە، بە پێی رێوشوێنە یاساییەكان ئەنجامبدرێت.

سەبارەت بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەتدا رایگەیاندوە، دەبێت حكومەت پشتیوانی هەوڵەكان كۆكردنەوەی چەك بكات كە بچێتە دەستی دەوڵەتەوە، لەهەمانكاتدا لەرێگەی دەزگا ئەمنییەكان و دادگاكانەوە تاوانەكانی رفاندن و تیرۆركردنی هاوڵاتیان كۆتاییان پێبهێنرێت.

وتیشی، دەبێت پەلەبكرێت لە جێبەجێكردنی رێكارەكانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و حكومەت كار بۆ كەمكردنەوەی باری گرانی گوزەرانی چینی هەژار بكات، ئەمە جگە لەوەی بەزوترین كات خشتەیەكی زەمەنی بۆ كشانەوەی هێزە دەرەكییەكان لە عێراق دیاریی بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.