Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
بینای ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان کۆببێتەوە و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغداش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کەرکوک تاوتوێ دەکرێت.

خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەتە به کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان.”

دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە و لەسەر بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکمان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر و دانشتووانەکەی ڕوبەڕوی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ دەکرێت، ڕێگریگرتن لە تەعریب و پاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی و نیشتمانیە.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر دۆخی کەرکوک بڵاوکردەوە و تیایدا رەخنەی توندی لە دۆخی ئەو ناوچانە گرت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.