Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا، تاوتوێی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکرێت.

خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاشكرایكردووە، بڕگەی یەکەمی کۆبونەوەی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان تایبەتە به کەرکووک وناوچە جێناکۆکەکان ، بۆ ئەم مەبەستە و لەسەر راسپاردەی بڕیارێکی پێشووتری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی تایبەت پڕۆژەیەکیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادە کردووە .

باسیلەوەشكردووە، کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر  و دانشتووانەکەی رووبەڕووی قۆناغێکی دژوار بوونەتەوە و سیاسەتی تەعریب لە ناوچانە جێبەجێ ئەکرێت، رێگریگرتن لە تەعریب وپاراستنی مافی کوردستانیانی ئەم ناوچانە ئەرکێکی نەتەوەی ونیشتمانیە .

پێشتر عەرەبە هاوردەکان هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستبەسەراگرتنی زەوی کشتوکاڵی دانیشتیوانی کوردی پارێزگای کەرکوک و دەوروبەری ئەنجام دا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی پەیڕەکردنی ئەو سیاسەتەی کرد، کە بەبەر چاوی لێپرسراوی ئیداری شاری کەرکوکەوە بەڕێوەدەچێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.