Home » هەواڵ » عێراق » نوری مالكی و هادی عامری بەشداری كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكان ناكەن
نوری مالكی و هادی عامری

نوری مالكی و هادی عامری بەشداری كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكان ناكەن

سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد نوری مالكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆكی فەتح بەشداری كۆبوونەوەی هێزە سیاسییەكان ناكەن كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بانگەشەی بۆ كردووە.

سەرچاوەكە بۆ سۆمەریەنیوز وتی: مالكی و عامری بڕیاری بەشدارینەكردنیان داوە لە كۆبونەوەی هێزە سیاسییەكان كە كازمی بانگەشەی بۆ كردووە بەبێ ئەوەی زانیاری تر ئاشكرابكات.

گۆڕەپانی سیاسی عێراق ململانێی نێوان هێزە سیاسیەكانی بەخۆیەوە بینیوە دوای راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە لەگەڵ ناكۆكی توند لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.