Home » هەواڵ » عێراق » هادی عامری هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند
هادی عامری

هادی عامری هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌تی عێراق راگه‌یاند

هادی عامری سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌تی عێراق له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دو داواكاریان له‌حكومه‌ت هه‌یه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، هادی عامری سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پله‌ باڵاكان ئه‌نجامدراون زۆر باسكرا له‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ پشكپشكێنه‌، به‌ڵام هاوپه‌یمانی فه‌تح بێبه‌ریه‌ و هیچ ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ نیه‌.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئاگادار نین كه‌ شێخ سامی مه‌سعودی به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتره‌وه‌ دیاریكراوه‌، له‌ئێستاشدا مسته‌فا كازمی بیه‌وێت به‌دامه‌زراندنی خۆی له‌هاوپه‌یمانی نزیك بكاته‌وه‌، شێخ مه‌سعود زۆر له‌و هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌تره‌.

سەرۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، ته‌نها دو داواكاری و ئامانجیان له‌حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌زوترینكات، دوه‌میشیان به‌ڕێوه‌چونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێكی له‌بار بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه‌ و دور له‌ كاریگه‌ری پاره‌ و چه‌ك.

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گۆڕانكاری له‌ 15 پۆستی باڵای حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامدا و به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته‌كانی دورخسته‌وه‌ و كاندیدی نوێی بۆ جێگره‌وه‌یان دیاریكرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.