Home » هەواڵ » عێراق » خۆپیشاندان لە کەرکوک دەستىپێکرد
خۆپیشاندان لە کەرکوک

خۆپیشاندان لە کەرکوک دەستىپێکرد

بەشێک لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری پارێزگای کەرکوک بەمەبەستی داواکردنی دامەزراندن ئەمڕۆ یەکشەممە گردبونەوەی ناڕەزایی ئەنجام دەدەن و داوا دەکەن لە کەرتی نەوت و لەسەر پڕۆژەی پترۆدۆلار دابمەزرێندرێن.

پەیامنێری هیوای کورد لە کەرکوک رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سنوری پارێزگای کەرکوک گردبونەوەی ئەنجام دەدەن و داوا لە پارێزگاری کەرکوک و وەزیری نەوتی عێراق دەکەن لەبودجەی ساڵی داهاتودا لە کەرتی نەوت و لەسەر پڕۆژەی پترۆدۆلار دابمەزرێندرێن.

دەچوانی دانەمەزراو لە کەرکوک ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت بەشێوەیەکی بەردەوام گردبونەوە دەکەن داوا دەکەن دابمەزرێندرێن، لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت و ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقیش کۆبونەتەوە.

دەرچوانی دانەمەزراو داوا دەکەن تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی داهاتو 50%ی دەرچوانی دانەمەزراو دابمەزرێن، یان سەرجەم دەرچوان لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت راهێنانیان پێبکرێت بۆ ماوەی چوار مانگ و تا سەرەتای ساڵی 2021، دواتریش لەگەڵ پەسەندکردنی بودجە سەرجەمیان بە هەمیشەیی دابمەزرێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.