Home » هەواڵ » کوردستانی » دهۆک؛ نزیكەی نۆ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
ڤایرۆسی کۆرۆنا

دهۆک؛ نزیكەی نۆ هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 207 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە 9 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 207 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 8723 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 10299 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.