Home » هەواڵ » عێراق » زیاتر لەپێنج هەزار عەرەب لەزیندانەکانی هەرێمى كوردستانن
زیندان

زیاتر لەپێنج هەزار عەرەب لەزیندانەکانی هەرێمى كوردستانن

به‌رپرسێكى عه‌ره‌ب له‌كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات، پێنج هه‌زار ده‌ستگیركراویان له‌زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه‌، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، “حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمیش بێده‌نگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌”.

نازم شەمەری جێگری سەرۆکی بەرەی عەرەبی لەکەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی دەستگیرکراوە عەرەبەکان لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لەپێنج هەزار دەستگیرکراوه‌ کە زۆربه‌یان خەڵکی پارێزگای کەرکوکن.

شەمەری بەپێگەی مەعلومەی وتوه‌:”زیاتر لەپێنج هەزار دەستگیرکراوی عەرەب لەزیندانەکانی هەرێمی کوردستاندان کە بەشی هەرە زۆریان عەرەبی پارێزگای کەرکوکن‌و خەڵکی پارێزگاکانی تری وەک نەینەواو دیالەو سەڵاحەدینیشیان لەناودایە”.

ئه‌و به‌رپرسه‌ عه‌ره‌به‌ له‌كه‌ركوك ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئەو ژمارە ده‌ستگیركراوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماوه‌ى ١٤ ساڵی دەسەڵاتی حزبە کوردییەکان له‌پارێزگای کەرکوک.

شەمەری ڕونیكرده‌وه‌، “ژمارەی ئەو دەستگیرکراوانەی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بەڕێکەوتنێک لەنێوان بەرەی عەرەبی یەکێتیی نیشتیمانی كوردستان‌و بەدەستپێشخەری سەرۆک کۆمار ئازادکران لەدەیان کەس تێپەڕناکەن، لەکاتێکدا هێشتا ئەوکەسانە ئازادنەکراون‌و تەنها ڕادەستی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک کراونەتەوە”.

جەختیشیكرده‌وه‌، ئەو دۆسیەیە زۆر مەترسیدارەو کاریگەریی دەبێت لەسەر ئاشتیی کۆمەڵایەتی، “ئەوەی جێگه‌ی سەرسوڕمانە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغدا، کە دواینیان حکومەتی مستەفا کازمییە بەهیچ جۆرێک ئەو بابەتەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم نەوروژاندوە، چونكه‌ ڕێگە بەکەسوکاریشیان نادرێت سەردانی دەستگیرکراوەکان بکەن”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.