Home » هەواڵ » کوردستانی » سەڵاحەدین بەهادین: کشانەوەمان لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک مەدالیای فەخرە بۆ یەکگرتوو
سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو

سەڵاحەدین بەهادین: کشانەوەمان لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک مەدالیای فەخرە بۆ یەکگرتوو

ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی له‌باره‌ی دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەرەکانی حزبەکەی لە سنووری پارێزگای دهۆک پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، کشانەوەیان لە ئیدارەی خۆجێیی دهۆک مەدالیای فەخرە بۆیان و “هەڵمەتە بۆ ئەركی مەبدەئیی ئەخلاقیی گەورەتر”.

له‌ په‌یامێكدا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان كه‌ ئاڕاسته‌ی بەڕێوەبەرەکانی حزبەکەی لە دهۆک كردووه‌ دەڵێت: “فەرمانگە و شوێنی کار و کارمەندەکانی بەردەست و هاوکارانتان بە سەربڵندی و برایەتی و دۆستی و چاوی پڕ حەسرەتەوە بەجێهێشت، هەموویان بۆتان بەحەسرەتن و دوعای سەلامەتی و سەربەرزیتان بۆ دەکەن، گلەیی لە خۆیان دەکەن نەک لە ئێوە”.

 باسی له‌وه‌شكردووه‌: “شانازی و سەربڵندییەکی گەورەیە بۆ بنەماڵە و کەسوکارتان و دڵخۆشی و مەدالیایەکی فەخرە بۆ یەکگرتوو کە بەم شێوەیە لە ئەزموونی (کارگێڕی و بەرپرسیارێتی) لە رۆژگارێکی وەکو ئەمڕۆدا بۆ خۆتان و بۆ کاروانی یەکگرتوو بەدەستتانهێنا”.

 21ـی ئەیلوولی ئه‌مسال، رێککەوتنی پارتی و یەکگرتوو لەسەر حکومەتی خۆجێیی دھۆک هەڵوەشێنرایەوە، فراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند، تاوەکو دیاریکردنی شوێنگرەوە، بەڕێوەبەرەکانیان لە دهۆک بەردەوام دەبن لە کارەکانیان، رۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ش یەکگرتوو دەستبەردارى یەکەم پۆستی حکومەتی خۆجێیی دهۆک بوو، کە پۆستی سکرتێرى ئەنجوومەنى پارێزگاى دهۆک بوو، پارتیش رزگار سدقى، ئەندامى ئەنجوومەنەکەی لەو پۆستەدا دانا.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.