Home » هەواڵ » کوردستانی » لە هەولێر و دهۆک رێژەی بەکارهێنەرانی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکرایەوە

لە هەولێر و دهۆک رێژەی بەکارهێنەرانی خوێندنی ئەلیکترۆنی بڵاوکرایەوە

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر و دهۆک رێژەی بەکارهێنەرانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لەلایەن خوێندکارانەوە 71.6%ی تێپەراندوە.

زهێر محەمەد، سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی (ewane) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دو هەفتەی سەرەتای بەکارهێنانی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک رێژەی بەکارهێنەرانی قوتابی 71.6%ی تێپەڕاندوە، زیاتر لە 50 هەزار جار ئەپڵیکەیشنی ewane لە گۆگڵ ستۆر داونلۆد کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رێژەی بینینی وانەکان لەپەخشی راستەوخۆی فەیسبوکی کەناڵی ئاسمانی پەروەردەیییەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بوە.

سەرپەرشتیاری قوتابخانەی ئەلیکترۆنی باسی لەوەشکردوە، خوێندکاران ئێستا دەتوانن لەتێلیگرامی کەناڵی ئاسمانی پەروەردەییەوە بینەری وانەکان بن و بە ئاسانترین شێوە وانەکە داونلۆد بکەنەناو ئامێرەکانیانەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.