Home » هەواڵ » عێراق » هاوپەیمانی فەتح: ڕێكەوتنی شنگال، پلانێكی ئەمریكاییە بۆ ڕازیكردنی توركیا
هاوپەیمانی فەتح

هاوپەیمانی فەتح: ڕێكەوتنی شنگال، پلانێكی ئەمریكاییە بۆ ڕازیكردنی توركیا

 هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت، پێیوایە ڕێكەوتنی شنگال، پلانێكی ئەمریكاییە بۆ ڕازیكردنی توركیا و دووڕوویی سیاسییە لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، ڕێكەوتنەكەش بە هیوابڕانێكی گەورە لە مێژووی حكومەتەكەی كازمیدا وەسف دەكات.

عودەی عەواد، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق ڕایگەیاند”ڕێكەوتنی حكومەتی عیراق لەگەڵ كورد بۆ ڕادەستكردنی شنگال، سوكایەتییە بە خوێنی ئێزدییەكان و بازرگانییە بە پرسی ئەوان”.

بە وتەی عەواد”تەواوی ڕێكەوتنەكە بە پیرۆزبایی ئەمریكا بووە بۆ ڕازیكردنی لایەنی توركی، ئەو دەستكەوتەی حكومەتیش باسی هێنانەدی دەكات لە ڕێكەوتنەكەدا، تەنیا مەرەكی سەر كاغەزن و لە واقیعدا بونیان نییە”.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت”تەواوی ڕێكەوتنەكە دووڕوییەكی سیاسییە و مایەی هیوابڕانێكی گەورەیە لە مێژووی حكومەتی ئێستادا كە بەشێوەیەكی ئاشكرا شنگالی ڕادەست كرد”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.