Home » هەواڵ » کوردستانی » ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
کۆرۆنا

ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا بڵاوکرایەوە

تەندروستی سلێمانی ژمارەیەک رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە توشبون بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە کە یارمەتی هاوڵاتیان دەدەن تاوەکو بەدوربن لەتوشبون بە ڤایرۆسەکە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە کەمدەبێتەوە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، “خۆبەدورگرتن لە توشبوان یان ئەو كەسانەی نیشانەی توشبون بە كۆرۆنایان تێدا دەركەوتوە یەکێکە لە رێگاکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروها پێویستە بە بەردەوامی دەستەكان بە ئاو و سابون بشۆردێن”.

تەندروستی سلێمانی هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات دەمامك ببەستن بەتایبەت لەكاتی چونە دەرەوە و شوێنە قەرەباڵغەكان، هەروەها دوربکەونەوە لەئاژەڵی كێوی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستی لێ نەدرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “تاکە هۆکار بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا خۆپارێزیە، خۆپارێزی کورتبوەتەوە بۆ دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی و بەر یەککەوتن و بەکارهێنانی ماسک، لە هەمانکاتدا ئەرکی دامودەزگا تەندروستییەکانە بە هاوکاری حکومەت چارەسەری پێویست دابینبکات بۆ ئەوانەی کە باری تەندروستیان مەترسیدار و ناجێگیرە”.

لەبارەی هۆکاری سەرەکی زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی وتی، “دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی بژێوی ژیانی خەڵک، ئەو سەرمایە مرۆییەی لە کەرتی تەندروستی هەمانە خراپی بارودۆخی ئابوری کاریگەری لەسەر دروستکردون و سەرمایەی مرۆیی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەئاستی پێویستدا نیە، لە هەمانکاتدا لەبەرئەوەی ئێستا لە وەرزی پایزداین و هاوڵاتیان هەندێک پەتا دەگرن و لێیان قورس دەکات و پێیان وایە پەتای وەرزیە، کاتێک دێنە نەخۆشخانەکانی ئێمەوە بارودۆخیان زۆر خراپ بوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لە هۆکاری زیادبونی ئامارەکانی کۆرۆنا ئەوەیە، لە کەمپی مەخمور تا کۆیە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین و هەڵەبجە و ژمارەیەک لە هەولێر دێنە سلێمانی، کاتێک ئەو خۆشەویستانە گیانلەدەستدەدەن ئامارەکەی لەسەر سلێمانی هەژماری دەکرێت، لە سلێمانی هەمو ئەو ژمارانەی کە بڵاودەکرێنەوە راستەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.